له شه‌ڕی خه‌ڵك و پۆلیسی فه‌ڕه‌نسا، چه‌ند ئوتومبێل و بینا سووتێنران
له ئه‌نجامی شه‌ڕ و تێكهه‌ڵچوونی پۆلیس و ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی شاری ئامیه‌ن له باكووری فه‌ڕه‌نسا، لانیكه‌م 16 پۆلیس و 100 خۆپیشانده‌ر بریندار بوون.
شه‌ڕ دوای ئه‌وه سه‌ریهه‌ڵدا كه پۆلیس، شۆفێرێكی به‌هۆی سه‌رپێچی ده‌ستگیر كرد. له ئه‌نجامی په‌ره‌سه‌ندنی تێكهه‌ڵچوونه‌كه‌دا، سه‌یرانگایه‌ك و قوتابخانه‌یه‌ك و چه‌ند ئوتومبێل ئاگریان تێبه‌ردرا.
دوابه‌دوای ئه‌م تێكهه‌ڵچوونه، فرانسوا ئۆلاند، سه‌رۆككۆماری فه‌ڕه‌نسا رایگه‌یاند پاراستنی ئاسایشی وڵات له سه‌ره‌وه‌ی هه‌موو ئه‌ركه‌كانی حكوومه‌ته‌كه‌یه‌تی و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بودجه‌ی زیاتر بۆ هێزه‌كانی پۆلیس و ژانده‌رمه ته‌رخان ده‌كرێت.