ئه‌مڕۆ 38 كه‌س له‌لایه‌ن هێزه‌كانی رژێمه‌وه كوژران و ژماره‌ی كوژراوانی دوێنێش گه‌یشته 129 كه‌س
هه‌رله‌و چوارچێوه‌یه‌دا هه‌ر به‌ره به‌یانى ئه‌مڕۆ شه‌ڕ و پێكدادانى توند له نێوان سوپاى رژێم و سوپاى سوریاى ئازاد له چه‌ند گه‌ڕه‌كێكى دیمه‌شق سه‌رى هه‌ڵدا و ئێواره‌ى دوێنێش سوپاى سوریاى ئازاد پێشیان له هێزه‌كانى رژێم گرت و نه‌یانهێشت بچنه ناو شارى قه‌سیر له ریف حمس و فڕۆكه‌یه‌كى جه‌نگى رژێمیشان له پارێزگاكه خسته خواره‌وه. هاوكات چالاكوانانى سوریا رایانگه‌یاند ژماره‌ى كوژراوانى دوێنێى سوریا كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانى رژێم كوژران گه‌یشته 129 كه‌س.
هه‌رله‌وچوارچێوه‌یه‌دا دوێنێ سێ ته‌قینه‌وه‌ى به‌هێز دیمه‌شقى پایته‌ختى هه‌ژاند كه یه‌كێكیان له نزیك باره‌گاى فه‌رمانده‌یى پۆلیس بووه له ناوه‌ڕاستى شاره‌كه و كوژراو و بریندارى لێكه‌وتۆته‌وه و زیانیش به باڵه‌خانه‌و ئۆتۆمۆبێلى ناوچه‌كه گه‌یشتوه. هه‌روه‌ها چه‌ند ناوچه‌یه‌كى دیمه‌شق و ریف دیمه‌شق وحه‌له‌ب و ئیدله‌ب و قه‌نیتره و ده‌رعا و لازقیه و رقه رووبه‌ڕوى تۆپبارانى سوپاى رژێم بوونه‌وه.