چاڵاکوانەکانی سوریا: 68هەزار سەربازی سەر بە بەشار ئەسەد کوژراون

چاڵاکوانەکانی سوریا: 68هەزار سەربازی سەر بە بەشار ئەسەد کوژراون
29 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- بەهۆی شەڕی ناوخۆی سوریا لە نێوان سوپای ئازادی سوریا و چەکدارانی سەر بەرژێمی بەشار ئەسەد، تەنیا لە ریزەکانی چەکدارانی سوپای رژێمی بەشار ئەسەد 68هەزار سەرباز کوژراون و هەروەها 3700زریپۆش تێکشکێندران و ژەماریەکی زۆری فرۆکەی سەربازیش لە ناوچوونە، چاڵاکوانەکانی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ رایانگەیاند: لە ماوەی دوو ساڵی رابردووی شەڕی بەردەوامی ناوخۆی سوریا، پتر لە 100هەزار کەس بوونەتە قوربانی ئەو شەڕە، بەڵام بە تەنیا وەک چاڵاکوانەکانی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرای کردووە،68هەزار سەربازی سەر بە بەشار ئەسەد کوژراون و هەروەها 3700زریپۆش لەو شەرە دا تێکشکێندراون، بەشێكی زۆر لە فرۆکە سەربازییەکانی سوریاش بەهۆی تێکشکنیان و لە کارکەوتنیان کاریان پێناکرێت .
Top