مەکێین: سەڕەڕای رەخنەکانم لە تورکیا لەمەسەلەی داعش هاوڕام لەگەڵ ئەردۆغان

 مەکێین: سەڕەڕای رەخنەکانم لە تورکیا لەمەسەلەی داعش هاوڕام لەگەڵ ئەردۆغان
هەردوو سیناتۆری کۆماری لە ئەمریکا جۆن مەکێین و لینسی گراهام راگەیەندراوێک لەسەر رۆڵێ تورکیا لە سەر مەسەلەی بەرەنگاربوونەوەی داعش بڵاودەکەنەوە و دەڵێین سەڕەرای رەخنەکانمان لەهەندێک سیاسەتی تورکیا لە رۆژهەڵاتی ناوەراست ، بەڵام هاوڕاین لەگەڵ ئەردۆغان کە دەبێت ستراتیژییەک هەبێ بۆ نەمانی ئەسەد و داعش لەیەککاتدا.

هەردوو سیناتۆرەکە لە روونکردنەوەکەدا دەنووسن:” ئەو رەخنە زۆرانەی کە لە تورکیا دەگیرێ کە هاوکاری کۆبانێ ناکات مانای وانییە کە دەبێ ئەسەد و داعش بەیەکەوە لەناو نەبرێن. ئێمەش باوەرمان وایە کە دەبێ تورکیا رۆڵێکی گەورەتر ببینێ لە جەنگ لە دژی داعش. هەروەها ئێمە نارەحەتین لەهەندێک سیاسەتی تورکیا لە رۆژهەڵاتی ناوەراست بەتایبەتی لەگەڵ ئیسرائیل و مامەڵەکانیان لەسەر سنووری سووریا”

هەروەها دەشنووسن:” لەگەڵ ئەمانەشدا هاوڕاین لەگەڵ ئەو قسانەی سەرۆک ئەردۆغان لەبارەی ئەوەی دەبێ ستراتیژییەکی نێودەوڵەتی هەبێ کە تەنیا بریتی نەبێ لەناوبردنی داعش بەڵکو کۆتایهێنانیش بێ بە دەسەڵاتی ئەسەد لە رێگەی دروستکردنی ناوچەی دژە فڕین و هاوکاریکردنی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا”

لەکۆتایدا دوو سیناتۆرەکەی کۆمارییەکان دەڵێن ئەگەر ئۆباما ئەو ستراتیژەیەی کە سەرکردەکانی تورکیا داوای دەکەن جێبەجێبکات ئەوا ئەمریکا دەتوانێ پشتیوانی گرنگی هاوپەیمانەکانی لە رۆژهەڵاتی ناوەراست بەدەستبێنێ لەوانەش سوپای تورکیا کە گرنگە بۆ سەرکەوتن.










رووداو
Top