رێوییه ئاگرینه كه ئاگر ده كاته وه!
چوونە سەری خێرایی: لەم ڤێرژنەدا خێرایی كردنەوەی سایتەكان زۆر بەرچاوە، تەنانەت بە دوایین ڤێرژنی گوگل كرۆمیش خێراترە. تەنانەت لە ڤێرژنی پێش خۆیشی 6 جار خێراترە.
رێكوپێكردنەوەی تولبار: ڤێرژنی نوێی فایرفۆكس زۆر سادەتر و رێكوپێكتر بووە، چەندین ئامرازی نوێی بۆ رێكخستن و ئاسانكردنی ئەركەكان بۆ داندراوە، بۆ نموونە یەكێك لە خزمەتگوزارییەكان رێكخستنی “تاب”ەكانە، سڕینەوەی ئەو لاپەڕانەیە كە زۆر دووپات بوونەتەوە. لەنێو فایرفۆكسی نوێدا، شوێنێك بۆ سایتە بەرچاوەكان، وەك جیمێل، فەیسبووك، تویتەر، هەیە، ئەو سایتانە بەردەوام لەبەر دیدەتن و گەر گۆڕانكارییەكیش لەواندا روویدا، دەستبەجێ ئاگادار دەبیەوە.
لە فایرفۆكسی نوێدا، فیلمەكان بە كوالیتی HD دەبینی و هەروەها پشتیوانی لە خزمەتگوزاری پرۆگرامەكانی ئەدۆب دەكات. خاڵێكی سەرنجڕاكێش لە فایرفۆكسدا ئەوەیە كە لەگەڵ گشت سیستەمەكان دەگونجێت، ڤێستا بێت، یان XP یان ویندۆز 7. چەندین خزمەتگوزاری نوێی تێدایە كە لێرەدا ناكرێ هەموویان باس بكرێن، بۆیە خوێنەری بەڕێز دەتوانێت ئەو پرۆگرامە لە سایتەكەی خۆی بە خۆڕایی دابەزێنێت و سوود لە خزمەتگوزارییەكانی ببینێت.