كامێرا سێ رەهەندییەكان (3D)
لێرەدا چەند نموونەیەكی كامێرای سێ رەهەندیتان نیشان دەدەین كە لەلایەن كۆمپانیای viewsonicەوە بەرهەمهاتوون و لە پیشانگای ساڵانەی CESدا لە ریزی یەكەم دابوون.
Palm 3D HD: ئەو كامێرایە توانای تۆماركردنی وێنەی بە كوالیتی 1080 pixی هەیە، لە دوو حاڵەتی دوو رهەندی و سێ رەهەندی فیلم هەڵدەگرێتەوە. هەروەها شاشەی سەر كامێراكە خۆی سێ رەهەندییە و دەتوانی وێنەكان لەسەر شاشەكە بەبێ چاویلكەی تایبەتیش سەیر بكەی. هەروەها كامێراكانی جۆری ViewFun 3D PocketHD و ViewFun 3D Pocket و ViewFun 3D Snap Pocket لەریزی كامێراكانی سێ رەهەندی دەژمێردرێن.