بێلیه‌: یارى جوان كلیلی سه‌ركه‌وتن نییه‌

بێلیه‌: یارى جوان كلیلی سه‌ركه‌وتن نییه‌
ئه‌فسانه‌ى تۆپی پێی به‌رازیل رِایگه‌یاند كه‌ مه‌رج نییه‌ ئه‌و هه‌ڵبژارده‌ى ده‌بێته‌ پاڵه‌وانى جیهان یاریه‌كى جوان پێشكه‌ش بكات تا جامه‌كه‌ به‌ده‌ست بهێنێت.

(بێلیه‌) یاریزانى پێشوى هه‌ڵبژارده‌ى به‌رازیل رِایگه‌یاند:
مه‌رج نییه‌ هه‌ر هه‌ڵبژارده‌یه‌ك یاری حوانى پێشكه‌ش كرد جامى جیهانى ببات هه‌روه‌ك چۆن هه‌ڵبژارده‌كانى ئیسپانیا و هۆڵه‌ندا و پرتوگال یارى جوان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن به‌لاَم به‌خت یاوه‌ریان نابێت.

هه‌روه‌ها بێلیه‌ دودڵى له‌مه‌رِ ئاستى كاكا یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى به‌رازیل نه‌شارده‌وه‌ و ئاشكرایی كرد كه‌ كاكا دودڵم ده‌كات و له‌ ئاستى رِازى نیم ئه‌و یاریزانێكى گرنگى هه‌ڵبژارده‌كه‌مان بۆیه‌ هیوادارم بگه‌رِێته‌وه‌ ئاستى جارانى.
Top