مارادۆنا جه‌زائیر به‌ تیپێكى به‌هێز ده‌زانێت

مارادۆنا جه‌زائیر به‌ تیپێكى به‌هێز ده‌زانێت
گولاَن :كارزان كانه‌بى

مارادۆنا راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رجه‌نتین له‌ لێداونێكى بۆراگه‌یاندنه‌كان ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد كه‌ جه‌زائیر تیپێكى به‌هێزه‌ وخاوه‌ن توانایه‌كى زۆره‌.

دیگۆ مارادۆناى ئه‌فسانه‌ى تۆپى پىَ ئه‌رجه‌نتین و راهێنه‌رى ئێستا ى هه‌ڵبژارده‌ى وولاته‌كه‌ى بۆراگه‌یاندنه‌كان ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد كه‌ جه‌زائیر تیپێكى نمونه‌یى و به‌هێزه‌ گوتیشى من به‌ش به‌ حاڵى خۆم ئه‌و تیپه‌ به‌ یه‌كێك له‌ تیپه‌ به‌هێزه‌كان ده‌ناسێنم وگوتیشى ده‌بێت هه‌ڵبژارده‌ى جه‌زائیرسود له‌ به‌شداربوونێكى وا له‌ جامى جیهانى وه‌ربگرێت كه‌ توانویه‌تى بگاته‌ جامى جیهانى شان به‌شانى 32تیپ وتوانى یه‌كێك بێت له‌ هه‌ڵبژارده‌ به‌شداربووه‌كانى ئه‌م جامه‌ ئه‌ویش مانایى به‌هێزى تیپه‌كه‌یه‌ كه‌ ناوى چووه‌ میژووى جامى جیهانى له‌گه‌ڵ كۆمه‌لێك هه‌ڵبژارده‌ى به‌هێزى سه‌رتاسه‌رى جیهانى گوتیشى جه‌زائیر شایسته‌یى ئه‌وه‌ بوو بتوانىَ به‌شدارى جامى جیهانى بكات .
Top