سرِبیا مه‌كینه‌كانى ئه‌ڵمانیاى تێك‌شكاند
هه‌ڵبژارده‌ى سرِبیا توانى شكست به هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانیا بهێنێت و سێ خاڵى گرنگى یاریه‌كه ده‌سته‌به‌ر بكات.
له‌میانه‌ى جه‌وله‌ى یه‌كه‌م و له كۆمه‌ڵه‌ى چواره‌م هه‌ردو هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌لمانیا و سرِبیا به‌یه‌ك گه‌یشتن و له‌یاریه‌كه‌دا چه‌ندین كارتى رِه‌نگاو رِه‌نگ له‌لایه‌ن ناوبژیوانه به‌رزكرایه‌وه كه 9 كارتى زه‌رد و كارتێكى سور به‌رِوى یاریزانى ئه‌ڵمانیا (كلۆزه) به‌رزكرایه‌وه، و ئه‌مه‌ش كاریگه‌رى رِاسته‌وخۆى له‌سه‌ر ئاستى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانیا كرد، و پاش ده‌ركردنى كلۆزه به‌یه‌ك خوله‌ك هه‌ڵبژارده‌ى سربیا له‌رِێى یاریزان (میلان یوڤاتوڤیتچ) تاكه گۆڵى یاریه‌كه‌یان تۆمار كرد.
له‌خوله‌كى 60 لێدانێكى سزا بۆ ئه‌ڵمانیه‌كان هه‌ژمار كرا به‌لاَم (پۆدۆلسكی) سه‌ركه‌وتو نه‌بوو له جێبه‌جێ كردنى و په‌نارتیه‌كه‌ى له‌ده‌ستدا.
شایانى باسه ئه‌ڵمانیا ئه‌و ئاسته‌ى پێشكه‌ش نه‌كرد كه چاوه‌رِوان ده‌كرا، و سێ خاڵى گرنگى له‌ده‌ستدا ، ئێستا ته‌نها خاوه‌نى سێ خاڵه.