رِاهێنه‌رى باشورى ئه‌فریقا ده‌ستى له‌كاركێشایه‌وه
گولاَن-ساڵح محمد
رِاهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى باشورى ئه‌فریقا (ئه‌لبه‌رتۆ بارێرا)ـى به‌رازیلی ئاشكرایی كرد كه یارى هه‌ڵبژارده‌ى باشورى ئه‌فریقا به‌رامبه‌ر فه‌ره‌نسا دوا یارى من بو له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى باشورى ئه‌فریقا.
بارێرا نه‌یتوانى هه‌ڵبژارده‌ى باشورى ئه‌فریقا بگه‌ێنێته قۆناغی داهاتو هه‌رچه‌نده یاریه‌كانى مۆندیال له‌و ولاَته ئه‌نجام ده‌درا ئه‌مه‌ش بووه هۆى دورخستنه‌وه‌ى ناوبراو له پۆسته‌كه‌ى.
جێی باسه، بارێرا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی به‌رِازیل نه‌بێت له هیچ یارییه‌كی مۆندیال سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست نه‌هێناوه، ئه‌و كاته‌ش راهێنه‌ری به‌رِازیل بوو، ئاستێكی جوانی سامباى پشان نه‌دا، له‌م مۆندیاله‌شدا ته‌نها یه‌ك سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا ئه‌ویش له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی فه‌رِه‌نساى نه‌خۆش به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێكى كه‌ڵه‌شێره سیسه‌كه.
هه‌ڵبژارده‌ى باشورى ئه‌فریقا له‌قۆناغی یه‌كه‌م ماڵئاوایی له مۆندیال كرد و له سێ یاریدا چوار خاڵى به‌ده‌ست هێنا.