ئه‌ڵمانیا له مێژویدا له قۆناغی یه‌كه‌مى مۆندیال ده‌رنه‌كراوه
دواى ئه‌وه‌ى توانى له دواین یاریدا سه‌ربكه‌وێت بۆ قۆناغی داهاتوى مۆندیالى 2010 هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانیا توانى پارێزگارى له مێژوى خۆی بكات كه له ساڵى 1938 وه تا ئێستا واتا له‌سه‌ره‌تایی مۆندیاله‌وه تا ئێستا هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانیا له قۆناغی یه‌كه‌مى مۆندیال ماڵئاوایی له مۆندیال نه‌كردوه.
هه‌روه‌ها ئه‌ڵمانیا له ساڵى 1986 تا ئێستا هیچ یاریه‌كى له یاریه‌كانى دوا جه‌وله‌ى قۆناغی یه‌كه‌م نه‌دۆرِاندوه.
شایانى باسه هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانیا خاوه‌ندى سێ نازناوى جامى جیهانیه و تاكه هه‌ڵبژارده‌یه له‌گه‌ڵ به‌رازیل 7جار گه‌یشتوه‌ته یارى كۆتایی جامى جیهانى.