میلان به‌نیازى فابیانۆیه‌

میلان به‌نیازى فابیانۆیه‌
گولاَن:كارزان كانه‌بى

یانه‌ى میلان هه‌موو هه‌وله‌كانى چركردۆته‌وه‌ بۆهێنانى لویس فابیانۆى هێرشبه‌رى یانه‌ى ئیشبیله‌ وهه‌ڵبژارده‌ى به‌رازیل.

به‌مه‌به‌ستى به‌هێزكردنى ریزى یانه‌كه‌ى له‌ سه‌ره‌تاى ده‌ست پێكى خولى یانه‌كانى ئیتالیا .ده‌سته‌ى كارگێرى یانه‌ى میلانى ئیتالى هه‌موو هه‌ولێكیان ئه‌وه‌یه‌ بتوانن فابیانۆ رازى بكه‌ن بۆئه‌وىه‌ له‌وه‌رزى نوىَ درێسى یانه‌ى میلان بپۆشێت .له‌م باره‌شه‌وه‌ گالیانى جێگرى سه‌رۆكى یانه‌ى میلان ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌هه‌یه‌ نه‌توانین ئیبراهیمۆڤیچ بهێنه‌ ریزى یانه‌كه‌مان بۆیه‌ له‌برى ئه‌و هه‌وله‌كانمان چركردۆته‌وه‌ بۆرازى كردنى فابیانۆى هێرشبه‌روئه‌ستێره‌ى یانه‌ى ئیشبلیه‌ى ئیسپانى ،گوتیشى به‌هۆى گرانى نرخى ئیبراره‌نگه‌ نه‌توانین بۆندى له‌گه‌ڵ مۆربكه‌ین گوتیشى من ئه‌وه‌ یه‌كه‌م جارم نیه‌ كه‌وا باسى هێنانى لویس فابیانۆ ده‌كه‌م به‌لكو پارسالیش ئه‌م هه‌ولم دابوو به‌لاَم سه‌كه‌وتوو نه‌بوو گوتیشى فابیانۆ به‌خۆى ئاره‌زووى ئه‌وه‌ده‌كات بێته‌ ریزى یانه‌ى میلان .بۆئه‌وه‌ى بتوانىَ ئاستێكى شایسته‌ پێشكه‌ش بكات و گوتیشى ئه‌گه‌ر هیچ یاریزانێكمان ریزى یانه‌كه‌مان به‌جێنه‌هێلن ئه‌وه‌ ته‌نیا فابینۆ بۆئێمه‌ به‌سه‌ ره‌نگه‌ له‌ چه‌ند رۆژى داهاتوو فابیانۆ به‌فه‌رمى بۆنده‌كه‌ى له‌گه‌ل ئێمه‌ مۆربكات .
Top