سەیر و سەمەرەكانی مۆندیال

سەیر و سەمەرەكانی مۆندیال
كاتێك جامی جیهانی لە باشووری ئەفریقیا دەستی پێكرد، گوێبیستی چەندین شتی سەیر بووین، چونكە هەموو جیهان سەیری ئەم رووداوە گرنگانە دەكات و هەر كەسێك هانی هەڵبژاردەكەی خۆی دەدات لەم مۆندیالە، ئەمەی خوارەوە چەند رووداوێكی سەیر و سەمەرەیە كە لە جیهان روویداوە.

* لە وڵاتی باشووری ئەفریقیا ژنێك بە یارمەتی كوڕەكە و كچەكەیەوە مێردەكەی تەمەن 61 ساڵی كوشت، چونكە ژنەكە و منداڵەكانی حەزیان دەكرد سەیری بەرنامەیەكی مۆسیقا بكەن، بەڵام پیاوكە سەیری یاری ئەڵمانیا و ئوستراڵیای دەكرد، هەرچەندە چەندین جار خێزانەكەی داوای لێكردووە كە كەناڵەكە بگۆڕێت، بەڵام پیاوەكە هەر بەردەوام دەبێت لە سەیركردنی یارییەكەی ئەڵمانیا و ئوسترالیا، ئەمەش دەبێتە هۆكاری توڕەبوونی ژنەكەی و لەگەڵ منداڵەكانی پیاوەكەی دەكوژێت، دواتر سەیری پرۆگرامەكەی خۆیان دەكەن.

* لەگەڵ دەستپێكردنی یارییەكانی مۆندیال لە وڵاتی جەزائیر چەند رووداوێكی سەیر رووی دا، كاتێك هەڵبژاردەی جەزائیر یاری دەبێت، ئەم وڵاتە هەموویان سەیری یارییەكان دەكەن، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرسوڕمان بوو پێش دەستپێكردنی یاری هەردوو هەڵبژاردەی جەزائیر و ئینگڵتەرە دوو هاووڵاتی جەزائیر ئۆتۆمبێلی خۆیان سووتاند، چونكە تووشی دڵەڕاوكێ ببوون لەبەر ئەنجامی یارییەكە لەوە دەترسان هەڵبژاردەكەیان لەم یارییە تووشی دۆڕانێكی قورس بێت و ماڵئاوایی لە مۆندیال بكات، ئەمە گیانی نەتەوەییە!
* لە وڵاتی تونس شتێكی زۆر سەیر رووی دا، هەرچەندە ئەم وڵاتە بەشداری لە یارییەكانی مۆندیال ناكات، بەڵام زۆر بە پەرۆشەوە سەیری یارییەكان دەكەن، لە كاتی یاری هەردوو هەڵبژاردەی جەزائیر و سلۆڤینیا پیاوێكی تونسی داوای لە خێزانەكەی كردبوو كە دوو گیانە، ئەگەر كاتی منداڵ بوونی هات دەبێت بە تەنیا بچێتە نەخۆشخانە و ئەو ئامادە نییە بیباتە نەخۆشخانە، چونكە سەیری یارییەكەی جەزائیر و سلۆڤینیا دەكات.
Top