350 پیتزا بەرامبەر هەر گۆڵێك لە فەرەنسا تۆمار كرا

350 پیتزا بەرامبەر هەر گۆڵێك لە فەرەنسا تۆمار كرا
دوای ئەوەی هەڵبژاردەی فەرەنسا لە یارییەكانی پاڵاوتن لە شوێنی هەڵبژاردەی ئێرلەندە سەركەوت بۆ مۆندیال-ی 2010 دوای ئەوەی تێری هێنری لەم یارییە گۆڵێكی بە دەست تۆمار كرد، هەڵبژاردەی فەرەنسا لە مۆندیال لە قۆناغی یەكەم ماڵئاواییان لە جامی جیهانی 2010 كرد، ئەمەش بووە جێگەی خۆشحاڵی گشت ئێرلەندییەكان.

بۆیە ریستورانتی (پیتزا هیت)ی بەناوبانگ، كە لقێكی لە ئێرلەندە هەیە بڕیاری دابوو لە یارییەكانی فەرەنسا هەر هەڵبژاردەیەك گۆڵ لە فەرەنسا تۆمار بكات 350 پیتزا بە خۆڕایی لەسەر خەڵكی ئێرلەندە دابەش بكات، ئەم كاری پیتزا هێت بووە جێگەی نیگەرانی یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی و داوایكرد ئەمجۆرە كارانە دووبارە نەبێتەوە، چونكە خزمەتی بواری تۆپی پێ ناكات.

ئەگەر چوار گۆڵ جارانی 350 پیتزا بكەین ئەوە دەبێتە 1400 پیتزای بە خۆڕایی لەسەر خەڵكی ئێرلەندە دابەش كردووە و هەر پیتزایەك بە 6 دۆلارە واتە 8400 دۆلاری زەرەری كردووە لە ماوەی دوو هەفتەدا.
Top