فریدریج به‌ره‌و فۆڵسبۆرگ

فریدریج به‌ره‌و فۆڵسبۆرگ
یانه‌ى فۆڵسبۆرگی ئه‌ڵمانی ئه‌مرِۆ هه‌ینى رایگه‌یاند كه‌ بۆندێكی له‌گه‌ڵ یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ى مانشافت و یانه‌ى هه‌رتا به‌رلین "ئارنىَ فریدریش" مۆركردووه‌.

جێی باسه‌ یانه‌ى هه‌رتا به‌رلین له‌به‌ر ئه‌و ئاسته‌ خراپه‌ى له‌ ساڵی پار نوانى له‌ پله‌ یه‌كی خولى ئه‌ڵمانى دوورخرایه‌وه‌، و چووه‌ پله‌ دوو.

دیتار هۆنیس سه‌رۆكی یانه‌ى فۆڵسبۆرگ، خۆشخاڵى یانه‌كه‌ى راگه‌یاند به‌رازیبونی فریدریچ بۆ چوونه‌ ناو ریزه‌كانیانه‌وه‌، ئه‌مه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ى باس له‌ نرخی بۆنده‌كه‌ بكرێت كه‌ له‌نێوانیان مۆركراوه‌.
Top