قه‌لاَى زه‌رد به‌ 16خوله‌ك زه‌وراى رِاماڵى و زه‌ورا یارییه‌كه‌ی ته‌واو نه‌كرد

قه‌لاَى زه‌رد به‌ 16خوله‌ك زه‌وراى رِاماڵى و زه‌ورا یارییه‌كه‌ی ته‌واو نه‌كرد
گوڵان- رێبین ره‌مزی

ئه‌مرِۆ هه‌ینی له‌ یاریگه‌ی هه‌ندرێن یانه‌ی هه‌ولێر میوانداری یانه‌ی زه‌وراى كرد له‌ چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی قۆناغی دووه‌می خولی پله‌ نایابه‌كانی عێراق بۆ تۆپی پێ، به‌ ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌رێكی به‌رچاوی یانه‌ی هه‌ولێر، دوای به‌رێوه‌چوونی 20 خوله‌ك له‌ یارییه‌كه‌ یانه‌ی زه‌ورا له‌ یارییه‌كه‌ كشایه‌وه‌.

دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر له‌ خوله‌كی 15 توانی گۆڵی یه‌كه‌م له‌ رێگای یاریزان ئیسماعیل بانگۆرا تۆمار بكات و له‌ خوله‌كی 17 گۆڵی دووه‌می له‌ رێگای یاریزان یاسر ره‌عد تۆمار كرد دوای ئه‌م گۆڵه‌ یانه‌ی زه‌ورا یارییه‌كه‌یان جێهێشت ئاماده‌نه‌بوون یارییه‌كه‌ ته‌واو بكه‌ن به‌ بێ هیچ هۆكارێك، ناوبژیوانی یارییه‌كه‌ سه‌میر شه‌بیب 15 خوله‌ك چاوه‌روانی یانه‌ی زه‌ورا كرد، به‌لاَم ئاماده‌ نه‌بوون بگه‌رێه‌وه‌ نێو یاریگه‌ بۆيه ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی یارییه‌كه‌ی لێدا و چاوه‌روانی بریاری یه‌كێتی تۆپی پێ عێراق ده‌كه‌ین ده‌رباری ئه‌نجامی كۆتایی یارییه‌كه‌.
Top