مهاباد: بۆ نەورۆزی ئەمساڵ لە كوردستان دەبێت

مهاباد: بۆ نەورۆزی ئەمساڵ لە كوردستان دەبێت
خانمە هونەرمەند مهاباد بۆماوەی یانزەساڵە لەدەرەوەی كوردستان لە وڵاتی ئەمریكا ژیان بەسەردەبات. بەنیازە لە نەورۆزی ئەمساڵ بگەڕێتەوە كوردستان بۆسازدانی چەند ئاهەنگێك.

مهاباد لەلێدوانێك بەگوڵانی راگەیاند نەورۆزی ئەمساڵ دەگەڕێمەوە كوردستان بۆ سازدانی چەند ئاهەنگێك لەشارەكانی كوردستان، حەزدەكەم گۆرانیەكانم بەشێوەی چەند ئاهەنگێك بۆ هەوادارانی خۆم بڵێم و خۆم پیشانی جەماوەری خۆم بدەم.

هەروەها ئاماژەی بەوەشدا، بەنیازە بۆسەری ساڵ چەند ئاهەنگێك لەكەندا سازبكات و ئاهەنگێكیش بۆ كۆماری مهاباد سازبكات.
Top