مادلین حەز ناكا ئافرەت بشكێت

مادلین حەز ناكا ئافرەت بشكێت
خانمە هونەرمەندی لوبنانی مادلین مەتەر لە دیمانەیەكدا گوتی: من تەحەدای خۆم دەكەم لە كاتی گۆرانی گوتن لە رێگای ئەو بابەتانەی دەمەوێ ئاماژەیان پێ بكەم و ئەو پەیامەی دەمەوێ بیگەیەنم بەتایبەتی بڕوا بە خۆبوون و هێز كە دوو رەگەزی گرنگی سەركەوتنی هەر ئافرەتێكن، هەروەها بە هەموو شێوەیەك ڕقم لەو جۆرە ئافرەتانەیە كە هەست بە شكان بكەن بێ ئەوەی هەوڵ بدەن، زۆر ئاساییە ئافرەت هەندێك تەنازول بكات، بەڵام نەك بەو شێوەیەی ئێستا هەیە و پێویستە لێك گەیشتنێكی پتەو هەبێت لەنێوان پیاو و ئافرەت بەتایبەتی لە پێوەندی خۆشەویستیدا، سەبارەت بە خۆیشم هەست دەكەم تا ئێستا خۆراگرم.
Top