هاوتا بە (چریكستان) دژی توندوتیژی دەوەستنەوە

هاوتا بە (چریكستان) دژی توندوتیژی دەوەستنەوە
دوای ئەوەی هونەرمەندی ناسراو (هاوتا ئەسعەد) گۆرانی (چریكستان)ی تۆمار و كلیپ كرد، ئەو گۆرانییە بەشێوەیەكی چاك ئامادەكاریی كاری تۆمار كردن و كلیپ كردنی بۆ ئەنجام دراوە، ئەو گۆرانییە جیا لەهەموو بەرهەمەكانی پێشووتری (هاوتا) ناوەڕۆكەكەی باس لە بابەتێكی گرنگی كۆمەڵایەتی دەكات، ئەویش توندوتیژیە دژ بە ئافرەتان و كوشتنیان بە ناهەق، ئەو گۆرانییە لەلایەن یەكێتی ئافرەتانی كوردستانەوە ئەركی بەرهەمهێنانی لە ئەستۆ گیراوە..
(هاوتا ئەسعەد) دەربارەی ناوەرۆكی (چریكستان) دەڵێ “ئەو گۆرانییە لەلایەن یەكێتی ئافرەتانی كوردستانەوە بەرهەم دەهێندرێت و خەرجیەكەی لە ئەستۆی ئەواندابووە.
Top