وێستگەی چاوەڕوانی بە سەركەوتوویی نمایش كرا
به‌ڵام چاوه‌رِوانی ئه‌م خێزانانه به عه‌ره‌بی و كورده‌وه به‌م په‌رۆشیه كه ویژدانی مرۆڤایه‌تی هه‌ڵده‌ته‌كێنێ، له‌م چاوه‌رِوانیه‌ش ئایا ئه‌و كه‌سانه به زیندوویی دێنه‌وه یاخود(ته‌رمه‌كانیان)، له‌وانه پیره‌ژنێك(دلڤین موحسین) كه وێنه‌ی كورِه‌كه‌ی له‌لا بوو چاوه‌رِوان بوو هه‌روه‌ها كچێكی گه‌نجیش(هێرۆ مه‌ولودی) وێنه‌ی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی لابوو و چاوه‌رِوان بوو، پیره‌ژن ئه‌ویش وێنه‌یه‌كی كورِه‌كه‌ی لابوو له كچه‌كه‌ی پرسی تۆ چاوه‌رِوانی كێی، پێی گوت خۆشه‌ویسته‌كه‌م ، پیره‌ژن سه‌رسام بوو چۆن ئه‌وه‌نده ساڵه چاوه‌رِوانی كورِێكی ته‌نیا شه‌كراویشت نه‌خواردۆته‌وه و پێی گوت ئه‌گه‌ر كورِه‌كه‌م بێته‌وه ئه‌وا ده‌تخوازم بۆی كه وێنه‌كانیان نیشان یه‌كتردا ده‌رچوو كورِی پیره‌ژن خۆشه‌وێستی كچه‌كه‌یه، كه چه‌ند وفادار بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی له هه‌مان وێستگه پیاوێكی عه‌ره‌ب و ژنێكی په‌ككه‌وته‌ی له‌سه‌ر عه‌ره‌بان به هه‌مان شێوه چاوه‌رِوان بوون، به‌ڵام هه‌رگیز به ژنه‌یان نه‌ده‌گوت كورِه‌كه‌ی شه‌هید بووه، له‌م چاوه‌رِوانییه زۆر به په‌رۆش و نیگه‌ران بوون، چونكه هه‌ندێك ده‌یانگوت شه‌مه‌نده‌فه‌ر شكاوه، هه‌ندێ ده‌یانگوت دێ، هه‌ندێ ده‌یانگوت نابێ، له كۆتاییدا شه‌مه‌نده‌فه‌ر هات كۆمه‌ڵێك دیل دابه‌زین، به‌ڵام به‌داخه‌وه كورِ و ده‌سگیرانی ئه‌وانی له‌گه‌ڵدا نه‌بوو، به‌ڵێ مه‌رگه‌سات و كاولكاری هه‌موو شه‌رِێك چ ئقلیمی بێت یا ناوخۆیی، ئه‌و تراجیدیا و مه‌رگه‌ساته له خۆده‌گرێ، دایك و باوك و ده‌سگیران و خێزان تا ده‌مرن هه‌ر چاوه‌رِوانن، به‌ڵێ هه‌رچه‌نده تێكسته‌كه زۆر ساده و ساكار دیار بوو، به‌ڵام به هه‌موو پێوانه‌كی مرۆڤایه‌تی قوڵ بوو تاكو سه‌ر ئێسقان، ئه‌وه‌ی كه ئه‌م شانۆگه‌رییه به چاكی ده‌رباز و سه‌ركه‌وتوو كرد یه‌كه‌م ده‌رهێنانه‌كه‌ی خاتوو دلڤین كه زۆر جوان بوو، به‌تایبه‌تی هه‌ر چه‌نده دیكۆره‌كه ساده بوو، به‌ڵام زۆر ده‌ربرِ بوو هه‌روه‌ها مۆسیقا و رووناكی دووه‌م خاڵی نواندنه‌كه زۆر پرۆفیشناڵ بوو به‌تایبه‌تی خاتوو دلڤین خۆی كه به‌ته‌واوه‌تی رۆڵی پیره‌ژنێكی جه‌رگ سوتاوی لێقه‌ماوی بینیبوو، ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وت و جوڵه‌ی كه ده‌یكرد برِواناكه‌م هیچ پیره‌ژنێكی سه‌ر به قوور بتوانێت ئه‌م رۆڵه ببینی ئه‌وه‌ش لایه‌نه‌كی چاك بوو كه به قازانجی نمایشه‌كه ده‌شكایه‌وه، هه‌روه‌ها نواندنی خاتوو هێرۆ مه‌ولودی و عه‌بدولره‌زاق عه‌بدوڵڵا زۆر چاك و موقنیع بوو، ئه‌وه‌ی جێگای شانازیه ئه‌م ده‌قه له نووسینی ئافره‌ته و سێ ئافره‌تیش رۆڵی سه‌ره‌كی تێدا ده‌بینن، له‌كاتی خۆی له‌سه‌رده‌می شه‌رِی ئێران و عێراق و پاش وه‌ستانی شه‌ر و هاتنه‌وه‌ی دیله‌كان كه چه‌ندین تراجیدیای لێكه‌وته‌وه له‌وانه زۆر له‌و سه‌ربازانه‌ی كه وایانده‌زانی شه‌هید كراون و ژنه‌كانیان مێردیان كردبۆوه، كه‌چی گه‌رِانه‌وه و به‌سه‌ر ئه‌و رِه‌وشه‌دا هاتنه‌وه، ئه‌وكات ئه‌وه‌بوو سه‌رچاوه‌یه‌كی چاك بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ندین شانۆیی له هه‌ولێر و سلێمانی له‌سه‌ر ئه‌م رِه‌وشه پێشكه‌ش بكرێ، كه تراجیدیایه‌كی بێ وێنه‌بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جه‌نگ سوته‌مه‌نییه‌كه‌ی گه‌نجه، بۆیه له هه‌موو ده‌ور و زه‌مانه‌كی نه‌فره‌ت له‌شه‌رِ ده‌كرێ كه‌س جه‌نگی ناوێ، به‌ڵام زۆر جاران لایه‌نێك فه‌رزی ده‌كا وه‌ك رژێمی عێراقی پێشوو كه شه‌رِه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران بوو كه‌چی باجه‌كه‌ی كورد دایه‌وه به‌تایبه‌تی پاش كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و شوێنه‌كانی دی، به‌هه‌رحاڵ ئه‌م شانۆگه‌رییه به‌سه‌ركه‌وتوویی نمایشكرا ده‌ستخۆشی له دلڤین خان و ستافه‌كه ده‌كه‌ین.