حه‌مه جه‌میل چاو ده‌تروكێنێ
ئه‌م شانۆگه‌رییه كه له نووسینى ئاسمینه‌و هه‌ریه‌ك له "سایه حوسێن، لاڤه ره‌فعه‌ت، ئه‌ژین، دلڤین موحسین" وه‌ك ئه‌كته‌ر له كاره‌كه به‌شدارن و به‌رهه‌مى به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى گشتى رۆشنبیری و هونه‌ر- به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى هونه‌رى شانۆی هه‌ولێره.
له‌باره‌ى ئه‌م كاره‌ى خۆی محه‌مه‌د جه‌میلی ده‌رهێنه‌ر وتى"له نوێترین كارى شانۆیی خۆمدا سه‌رقاڵی پرۆڤه‌كردنین له شانۆگه‌رى له‌چاوتروكانێكدا، كه برِیاره ئه‌م شانۆییه له درێژه‌ى نمایشه‌كانى وه‌رزى هه‌ولێری شانۆیی نمایش بكرێ".
محه‌مه‌د جه‌میل وتیشی"باسكردن له گرفتى ژنان، كه چۆن ده‌كه‌ونه به‌ر شالاَوى توندوتیژی و هه‌ر ئه‌وانه‌ش بوونه‌ته ئاسه‌وارێك بۆ ئاینده‌یان كه ناتوانن رێچكه‌ى ژیان له‌ناو كۆمه‌ڵگا بگرنه‌به‌رو ژیانێكى ئاسایی به‌رجه‌سته بكه‌ن، ئه‌وان دابرِاون له ژیان و له خه‌یاڵێكى وا ده‌ژین وه‌كو مردوو وان ناوه‌رۆكى شانۆییه‌كه‌مانه".
شایانى باسه محه‌مه‌د جه‌میل وه‌كو هونه‌رمه‌ندێك جگه له كاره شانۆییه‌كانى خۆی وه‌كو ده‌رهێنه‌ر له چه‌ندین ته‌له‌فزیۆن كارى كردووه، وێرِاى ده‌رهێنانى ده‌یه‌ها كلیپ بۆ هونه‌رمه‌ندانى كورد.