به‌یاننامه‌یه‌ك له گروپى گه‌نج بوَ شانوَ له‌سه‌ر داخستنى به‌شى شانۆ و موزیك له په‌یمانگه‌ى هونه‌ره جوانه‌كانى به‌غداد
هه‌ڵه ناكه‌ین ئه‌گه‌ر هونه‌ر به دایكى داهێنان دابنێین و داهێنانیش به منداڵدانى پێشكه‌وتن و به‌رده‌وامیدان به ژیان، تیروَر كردنى هونه‌ر له كوَمه‌ڵگایه‌ك راكێشانى روَحى ژیانكردنه له جه‌سته‌ى ئه‌م كوَمه‌ڵگایه، بوَ ئه‌وه‌ى نه‌هێڵین له به‌شێكى ئه‌م وولاَته به ناو دیموكراته و له جه‌سته‌یه‌كى بىَ گیان ژیانمان گوزه‌ران بكه‌ین، پێویسته روَشنبیران به گشتى و هونه‌رمه‌ندان به تایبه‌تى دژى برِیاره‌كه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌و زانستى عێراق بوه‌ستینه‌وه و رێگربین له‌به‌رده‌م تێكه‌ڵ كردنى پرسه زانستیه‌كان له‌گه‌ڵ فه‌توا ئاینیه‌كان و چه‌سپاندنى بیر و ئایدیاى ناوچه‌كانیتر به یه‌كتر، چونكه ئه‌م بریاره‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌و زانستى عێراقى به داخستنى هه‌ر دوو به‌شى (شانوَ و موزیك) و لابردنى په‌یكه‌ره‌كانى ناو په‌یمانگه‌ى هونه‌ره جوانه‌كانى به‌غداد له ژێر هه‌ر بیانویه‌ك بێت، قه‌بوڵ ناكرێت و ته‌واو پێچه‌وانه‌ى ئه‌و دیموكراتیه‌یه، كه له دارِشتنى كاره‌كاندا حوكمه‌تى ناوه‌ند ده‌یه‌وێت شوَربێته‌وه بوَ ریشه‌كانى سیسته‌مه بالاَكانى ئه‌م كوَمه‌ڵگایه، جگه له‌وه‌ش ده‌ستدرێژى كردن و تیروَركردنێكى ئاشكرایه له ده‌رهه‌ق كوَمه‌ڵگه‌ى عێراقى و روَشنبیران و هونه‌مه‌ندان ده‌كرێت، بوَیه ئه‌ركه له‌سه‌ر هه‌موومان دژى ئه‌م بریاره بوه‌ستین و رێگه له جێبه‌جێكردنى بگرین، چونكه ئه‌مه نیشانه‌ى ده‌ستپێكێكى خراپه و كردنه‌وه‌ى ده‌روازه‌یه‌كیتره بوَ خنكاندنى بیر و هزرى داهێنانه‌ى ئه‌م كوَمه‌ڵگایه، بوَیه گروپه‌كه‌مان له رێكه‌وتى 19/12/2010 هه‌ڵمه‌تێكى ئیمزا كوَكردنه‌وه ده‌ست پێده‌كات و یه‌كده‌نگیه‌ك دروست ده‌كه‌ین بوَ رێگه گرتن له‌م بریاره‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده و زانستى عێراق، بوَ به‌شداربوون له‌م هه‌ڵمه‌ته په‌یوه‌ندى بكه‌ن به:Email:[email protected] .
راگه‌یاندنى گروپى گه‌نج بوَ شانوَ
هه‌ولێر 17/12/2010