دووه‌مین كۆنگره‌ى هونه‌رمه‌ندانى كوردستان ده‌ستى به كاره‌كانى كرد
سه‌رله‌به‌یانى رۆژی شه‌ممه 25/12/2010 له هۆڵی پێشه‌واى شارى هه‌ولێر به ئاماده‌بوونى نوێنه‌رى هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و پارێزگارى هه‌ولێر و نوێنه‌رى حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان و هونه‌رمه‌ندان، دووه‌مین كۆنگره‌ى هونه‌رمه‌ندانى كوردستان ده‌ستى به‌كاره‌كانى كرد.
وه‌ك هه‌میشه ده‌قیقه‌یه‌ك وه‌ستان بۆ گیانى پاكى شه‌هیدان و هونه‌رمه‌ندانى كۆچكردوو ده‌ستپێكى مه‌راسیمه‌كه بوو، دواتر وتارى لیژنه‌ى ئاماده‌كارى كۆنگره له لایه‌ن مۆفه‌ق عارف لهۆنى خوێندرایه‌وه‌و باسی له‌وه‌كرد كه ئه‌وان وه‌ك لیژنه‌ى ئاماده‌كارى كۆنگره زۆر به پاكى و بێ باكى كاریان كردووه‌و دڵخۆشن به گه‌یشتنه ئه‌م قۆناغه‌ى كۆنگره.
دواتر وتارى رێكخراوى هونه‌رمه‌ندانى پێشوو له‌لایه‌ن فه‌ره‌یدون دارتاش سه‌رۆكى رێكخراو خوێندرایه‌وه‌و باسی له كاره‌كانى خۆیان كرد‌و پیرۆزباییشی له‌و كه‌سانه‌كرد كه ده‌بنه نوێنه‌رى نوێی هونه‌رمه‌ندان، هه‌روه‌ك داواشی له پارێزگارى هه‌ولێر كرد بفه‌رمووێت به فه‌رمى كۆنگره‌كه بكاته‌وه.
نه‌وزاد هادى پارێزگارى هه‌ولێر له وته‌یه‌كیدا دڵخۆشی خۆی ده‌ربرِی به كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رجه‌م هونه‌رمه‌ندان له پایته‌ختى كوردستان و سازكردنى ئه‌و كۆنگره‌یه‌شی به كارێكى گرنگ بۆ هونه‌رمه‌ندان وه‌ك چینێكى پێشه‌نگى كۆمه‌ڵگا خسته‌رِوو.
دواتر وتارى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن "د. كاوه محمود" نوێنه‌رى سه‌رۆكى هه‌رێم خوێندرایه‌وه‌و وێرِاى ده‌ربرِینى خۆشحاڵی به سازكردنى كۆنگره پاڵپشتیكردنى هونه‌رمه‌ندانى به كارێكى گرنگ وه‌سفكرد، هه‌روه‌ك زیره‌ك كه‌مال نوێنه‌رى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش له وتاره‌كه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌تدا ئاماژه‌ى به گرنگى ئه‌م كۆنگره‌یه كرد‌و پیرۆزبایی سه‌رۆكى حكومه‌تى له هونه‌رمه‌ندان كرد.
خوێندنه‌وه‌ى چه‌ندین بروسكه‌ى پیرۆزبایی به‌شێكى دیكه‌ى مه‌راسیمى كردنه‌وه‌ى كۆنگره بوو، نمایشكردنى دوو تابلۆی هونه‌ریش له‌لایه‌ن تیپی هونه‌ره‌میللییه‌كانى هه‌ولێر كۆتایی به مه‌راسیمى كردنه‌وه‌ى كۆنگره هێنا.
له‌تاقی ئێواره‌ى هه‌مان رۆژدا ده‌ستكرا به كاره‌كانى كۆنگره‌و راپۆرتى دارایی خوێندرایه‌وه‌و لیژنه‌ى سه‌رپه‌رشتیارى كۆنگره پێكهات و ئینجا گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بابه‌ته‌كان و دروستكردنى چه‌ندان لیژنه‌ى كۆتایی رۆژی یه‌كه‌مى كۆنگره بوو.
شایانى باسه ئه‌م كۆنگره به‌یانیش 26/12 به‌رده‌وام ده‌بێ و تێیدا راپۆرتى لیژنه‌كان ده‌خوێندرێته‌وه.