كچە گۆرانیبێژی بەریتانی ستایسی سۆلۆمۆن خەڵاتی (شای دارستان)ی بەدەستهێنا، لەم بارەیەوە رۆژنامەی میرۆر رایگەیاند ستایسی توانی سەربكەوێ بەسەر گۆرانیبێژ شۆن رایدەر كە یەكێك بوو لە ركابەرە بەهێزەكانی و سەركەوتنەكەشی بەشێوەیەكی پێوانەیی بوو بەجۆرێك خۆیشی لەو باوەڕە نەبوو ئەم سەركەوتنە بە دەست بهێنێت، ستایسی دوای بە دەستهێنانی نازناوی شای دارستان وتی: لە دڵەوە سوپاسی هەموو لایەك دەكەم و نازانم چۆن سوپاسی جەماوەرەكەم بكەم.