غادە خۆی بە شایەنی هەموو شتێك دادەنێت

غادە خۆی بە شایەنی هەموو شتێك دادەنێت
خانمە هونەرمەندی میسری غادە عەبدولرازق رایگەیاند كەوا دوای 16 ساڵ لە كاری هونەری ئێستا شایەنی ئەوەیە پێی بڵێن (ئەستێرە)، غادە هەروەها دەربارەی ئەو هونەرمەندانەی ركابەرێتی دەكەن گوتی: هەر هونەرمەندێك كە كارەكەی خۆی خۆشبوێت و خۆی ماندوو بكات بێگومان ركابەرێتی من دەكات. سەبارەت بە زنجیرەی (زوهرە و ازوجها الخمسە) و جیاوازی لەگەڵ زنجیرەی ( حاج متوەلی) گوتی: جگە لە مشتومڕەی دەربارەی كراوە جیاوازییەكی زۆریان هەیە بەتایبەتی ئەگەر بزانین پیاو بۆی هەیە چوار ژنی هەبێت لە یەك كاتدا، بەڵام لە زوهرە شتێكی زۆر جیاوازمان بینی كاتێك ئافرەتێك لە یەك كاتدا چوار مێردی هەبوو.
Top