كاروان خەریكی بەرهەمێكی نوێیە

كاروان خەریكی بەرهەمێكی نوێیە
هونەرمەندی لاو كاروان كامل سەرقاڵی كار كردنە لە بەرهەمێكی نوێی گۆرانی كە لە چەند تراكێك پێكهاتووە.

لەم بارەیەوە هونەرمەند كاروان كامل لە لێدوانێكیدا بۆ گۆڤاری گوڵان وتی: ئێستا خەریكی كار كردنم لە بەرهەمێكی نوێی گۆرانی كە لە 12 تراك پێكهاتووە و بەشێكی زۆری كارەكانم تەواو كردووە، كاروان كامل لە درێژەی لێدوانەكەیدا وتی: دوو لە گۆرانیەكانی ئەم بەرهەمە بە زاراوەی سۆرانییە و سەرەتای بڵاوكردنەوەی بەرهەمەكە كە لە مانگی نەورۆزدا تەواو دەبێت، گۆرانییەك كلیپ دەكات دواتریش بە نیازە دوو گۆرانی دیكەی ئەم بەرهەمە كلیپ بكات.
Top