بە هەموو شێوەیەك هەوڵ دەدات لە كهول دوور بكەوێتەوە

بە هەموو شێوەیەك هەوڵ دەدات لە كهول دوور بكەوێتەوە
ئەستێرەی ئەمریكی برۆك مویلەر لە هەوڵێكی بێوچاندایە بۆ ئەوەی لە كهول و ماددە هۆشبەرەكان رزگاری بێت بۆ ئەو مەبەستەش رووی لە ناوەندێكی چارەسەر كردن ناوە تاكو لە هەموو سەرچاوەیەكی ماددە هۆشبەرەكان و كهول دووربكەوێتەوە.

لەم بارەیەوە مویلەر وتی: پێویستم بە هەوڵێكی زۆر هەیە بۆ رزگار بوون بۆیە دەمەوێ روو لە دوورگەیەك بكەم ودوور بكەومەوە تاكو جیابوونەوەم لە هاوسەرەكەم زیاتر كارم تێ نەكات و جارێكی تر روو لە كهول نەكەمەوە.
Top