مەلەك :حەزناكەم هیچ نازناوێك بۆخۆم دابنێم چونكە دایكم ناوی لێناوم مەلەك

مەلەك :حەزناكەم هیچ نازناوێك بۆخۆم دابنێم چونكە دایكم ناوی لێناوم مەلەك
دیمانە: رۆشنە عومەر

خانمە هونەرمەند مەلەك رۆژهات لە ساڵی 1991 لە شاری وانێ سەر بە ناوچەی وانێ ناوچەی ئەلباك لەدایك بووە. بۆماوەی سێ ساڵە لە كوردستان دەژیت. لەدیمانەیەك لەگەڵ گۆڤاری «گوڵان» دەڵێت: حەزدەكەم بە تەنیا دەربكەوم لەبواری هونەری.
حەزم نەكرد ناوی خۆم بگۆڕم، لەبەرئەوەی دایكم ناوی لێناوم
مەلەك دەڵێت: حەزناكەم هیچ نازناوێك بۆخۆم دابنێم، چونكە دایكم ناوی لێناوم مەلەك.
گۆرانییەكی ناسری ڕەزازیم
لەبەرهەمەكەم وتۆتەوە
مەلەك وەك باسی دەكات و دەڵێت: لەتەمەنێكی مناڵییەوە دەستم بەكاری هونەری كرد سەرەتا لەگەڵ چەند گرووپێكی هونەری كارم كرد. دوایی بەرهەمێكم كرد لە ساڵی “2004” بەناوی “ئەشقا جودا” كەسەركەوتنێكی باشی بەدەست هێنا. ئەمساڵیش بەرهەمێكی ترم بڵاو كردەوە بەناوی “دوریا ئەڤینێ “ كە دوومانگ پێش ئێستا كەوتە بازاڕ. ئەم ئەلبوومە پێكهاتووە لەدوانزە “تراك” سودوم لە گۆرانی فۆلكلۆر وەرگرتووە هەورەها گۆرانیەكی ناسر رەزازیشم وتوە بەناوی “هەرتۆم دەوێت. كلیپێكیشم كردووە كە بەشێوەیەكی پرۆفیشناڵ لەلایەن ڤین تیڤیەوە.
حەزەكەم بە تەنیا دەركەوم
مەلەك دەڵێت: گۆرانیەكم بەشێوەی دویت لەگەڵ هونەرمەند بڵند وت، ئێستاش زۆر هونەرمەندی بەتوانا داوام لێدەكەن كە گۆرانییان لەگەڵ بڵێم، بەڵام تاكو ئێستا بڕیارم نەداوە، چونكە حەز دەكەم بەتەنیا دەركەوم. لەداهاتووش لەوانەیە لەگەڵ هونەرمەندێك گۆرانی بڵێم.
لەبەرهەمەكانمدا
ئاوازی توركیم بەكارهێناوە
مەلەك دەڵێت لەبەر ئەوەی لەكوردستانی باكوور لەدایك بوومە و ئاوازی توركی زاڵە بەسەر كارەكانم.
تێكست هەڵبژاردنی زۆرقورسە
مەلەك لەبارەی هەڵبژاردنی تێكستەوە دەڵێت: هەڵبژاردنی تێكست بۆمن كارێكی زۆر قورسە، بەڵام ئەدیب چەلەكەك زۆر یارمەتیم دەدات.
پێوەندیم زۆر باشە لەگەڵ هونەرمەندان
مەلەك وەك باسی دەكات و دەڵێت: پێوەندیم زۆرباشە لەگەڵ هونەرمەندە توركەكان، هەروەها پێوەندیم لەگەڵ هونەرمەندە كوردەكانیش هەیە.
لەكوردستانی باكوور
كچ زۆر ژێر دەستە
مەلەك وەك باسی دەكات و دەڵێت: لەكوردستانی باكوور كچ زۆر ژێر دەستە، چونكە تاكو ئێستا داب و نەریتی كۆن هەر زاڵە بەسەریان و ئازادی زۆر كەمە.
كاتێك بووم بەگۆرانی بێژ
زۆر رێگرم هەبوون
مەلەك دەڵێت: كاتێك بووم بەگۆرانی بێژ، خێزانەكەم زۆر رێگریان لێكردم بەتایبەتی خاڵ و مام و دایكم تامەوەیەك دایكم لێم زوێر بوو، بەڵام من گوێم پێنەدان ئەوان هاتنە رێچكەكەی من بەردەوام بووم لەسەر كاری خۆم.
ئەوكەسەی دەبێت بەهاوسەرم
دەبێت رەوشتی بەرز بێت
مەلەك دەڵێت: تائێستا بیرم لەژیانی هاوسەری نەكردۆتەوە، بەڵام ئەوكەسەی دەبێت بەهاوسەرم دەبێت رەوشتی بەرزبێت و رێز لەمن بگرێت، لایەنی ماددی لای من گرنگ نییە، چونكە هەمووشتێك پارە نییە.
حەز لەجلوبەرگی كوردی دەكەم
مەلەك لەبارەی جلوبەرگەوە وتی: حەز لەجلی تازە و جوان دەكەم، هەروەها حەز لەجلی كوردی دەكەم.
حەز لە مكیاژ ناكەم
مەلەك دەڵێت زۆر حەز لەمكیاژ ناكەم، حەزدەكەم كەسێكی ئاسایی بم.
گەركەسێك بگری منیش لەگەڵێ دەگریم
مەلەك دەڵێت: كەسێكی زۆر دڵ ناسكم گەر كەسێك لەپێشم بگریت، منیش لەگەڵی دەگریم.
پێش ئەوەی ببم بەگۆرانی بێژ
مامۆستای قورئان بووم
مەلەك وەك باسی دەكات و دەڵێت: پێش ئەوەی ببم بەگۆرانی بێژ مامۆستای قورئان بووم و وانەم دەوتەوە. هەوەرها هەموو مانگی رەمەزانیش بەڕۆژوو دەبم و نوێژ دەكەم.
گەر ماڵ پیس بێت
چاوم هیچ نابینێت
مەلەك دەڵێت: گەر ماڵ پیس بێت چاوم هیچ نابینێت. زۆر حەز لەپاك و خاوێنی دەكەم، زۆر خورادنیش ئامادەبكەم.
Top