قابیل و هابیل ده‌ستپێكى نمایشه‌كانه‌

قابیل و هابیل ده‌ستپێكى نمایشه‌كانه‌
وه‌ك نه‌ریتێكى سالاَنه‌، ئه‌مساڵیش به‌شی شانۆ له‌ په‌یمانگاى هونه‌ره‌جوانه‌كانى هه‌ولێر تێزه‌كانى ده‌رچوونى خوێدنكارانى به‌شی شانۆ نمایش ده‌كا.

ئه‌م شانۆگه‌رییانه‌ كه‌ به‌هاوكارى سه‌ره‌كى به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى هونه‌رى شانۆی هه‌ولێر له‌ دابینكردنى هۆڵ و هاوكارى مادى و مه‌عنه‌وى نمایش ده‌كرێن، له‌ 10تا19/1/2011 له‌ هۆڵی گه‌لى شارى هه‌ولێر نمایش ده‌كرێن.

وه‌ك ده‌ستپێكى تێزه‌كان، كاتژمێر 11ى سه‌رله‌به‌یانى رۆژی دووشه‌ممه‌ 10/1/2011 شانۆگه‌رى "قابیل و هابیل" له‌ نووسینى فرێدریك كۆفكاو ده‌رهێنانى خوێندكار ره‌گه‌ز ئیسماعیل نمایش ده‌كرێ.

له‌م شانۆگه‌رییه‌دا هه‌ریه‌ك له‌"ده‌رباز مه‌ولود، لادێ تاهیر، ئه‌رسه‌لان یاسین، ئه‌ژین سه‌لیم" وه‌ك نمایشكار به‌شدارن.

شایانى باسه‌ تێزه‌كانى ئه‌مساڵ ژماره‌یان 5 كارى شانۆییه‌و سه‌رجه‌مى كاره‌كان له‌ هۆڵی گه‌ل نمایش ده‌كرێن.
Top