بەهێزترین فیلمەكانی جیهان لەساڵی 2010

بەهێزترین فیلمەكانی جیهان لەساڵی 2010
ئەگەرچی ساڵی 2010 بەراورد بە ساڵی 2009 ساڵێك نەبوو بۆ فیلمە هەرە بەهێزەكان بەڵام خاڵیش نەبوو لە فیلمانەی كە زیاتر لەمانگێك بەردەم سینەماكانی قەرەباڵع كردبوو، وەك بەشی سێیەمی فیلمی ئەنیمەیشن toy story كە «تۆم هانكس» بە دەنگی پاڵەوانی سەرەكییە تێیدا، جێی بیرهێنانەوەشە كە بەشی حەوتەمی فیلمی «هاری پۆتەر» هەر لەم ساڵەدا دەرچووە و تا ئێستاش لەسینەماكان پەخش دەكرێت.
چونكە هێشتا ئەو خەڵاتانەی كە بۆ فیلمەكانی 2010 دادەنرێن ئاشكرا نەكراوە وەك خەڵاتەكانی (ئۆسكار، كان، گۆڵدن گڵەب)، ئێمە ناتوانین پێوانەیەكی زانستی بۆ باشترین فیلمەكان دەستنیشان بكەین، بەڵام باشترین ئەنجام ئەو ئەنجامەیە كە جەماوەری فیلمەكان دیاری دەكەن ئەمەش بەرێژەی ئەو داهاتەی كە لەماوەی ساڵێكدا كۆیانكردۆتەوە، هەربۆیە بەباشی دەزانین باشترین ئەو فیلمانەی لەماوەی ساڵی پاردا زۆرترین داهاتیان لە هەموو جیهان كركردۆتەوە بخەینە روو:
1- Toy Story 3 بڕی داهات: 1،063،100،000
2- Alice in Wonderland بڕی داهات: 1،024،300،000
3- Harry Potter and the Deathly Hallows بڕی داهات: 831،200،000
4- Inception بڕی داهات: 825،400،000
5- Shrek Forever After بڕی داهات: 739،800،000
Top