شێرلی كۆڵ: 2010 ناخۆشترین ساڵی ژیانم بوو

شێرلی كۆڵ: 2010 ناخۆشترین ساڵی ژیانم بوو
دوای ئەوەی شێرلی كۆڵی گۆرانیبێژی بەریتانی بە ناخۆشترین ساتەكانی ژیانی تێپەڕی، رایگەیاند كە چیتر ناتوانێ بەرگە بگرێت.

لەم بارەیەوە شێرلیی تەمەن 27 ساڵ لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ رۆژنامەی (زە سەن)ی بەریتانی گوتی: چیتر ناتوانم بەرگەی ناخۆشی بگرم، چونكە ساڵی 2010 چەند ئەزموونێكی ناخۆش و تاڵم بەڕێكرد، چونكە ئەگەر ساتە ناخۆشەكانی تەمەن زۆر بوون یان كۆنترۆڵی ژیانی خۆت لە دەست دەدەی یان دەبێ رووبەروویان بیتەوە بۆیە من وا هەست دەكەم ساڵی 2010 یەكێك بێت لە ناخۆشترین ساڵەكانی تەمەنم.

شایەنی وتنە كە لە ساڵی 2010 شێرلی جیابۆوە لە ئاشلی كۆڵی هاوسەری، هەروەها تووشی نەخۆشی مەلاریا بوو و رەخنەیەكی زۆریشی ئاڕاستە كرا لە بەرنامەی ئێكس فاكتور كە پێشكەشی دەكرد.
Top