سامسۆنگ بەرهەمێکی هۆشمەندی نوێی گالاکسی SmartTag+ ڕاگەیاند

سامسۆنگ بەرهەمێکی هۆشمەندی نوێی گالاکسی SmartTag+ ڕاگەیاند
کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان بە فەرمی گالاکسی SmartTag+ نوێی خۆی ڕاگەیاند ،کە بەرهەمەکە لە 16ی نیسانەوە لە بازاڕەکاندا بەردەست دەبێت. بەرهەمەکە بە تەکنەلۆژیای بلوتوسی کەم ووزە (BLE) و تەکنەلۆژیای مەودای زۆر فراوان (ultra-wideband) بەهێزکراوە، کە دەتوانرێت شوێنەکە بە وردییەکی زۆر زیاتر دیاری بکات. هەروەها ئەم بەرهەمە تەکنەلۆژیای ڕاستی گریمانەییAR)) بەکاردەهێنێت بۆ ئەوەی بەکارهێنەر لەڕێگەی بینینەوە ڕێنمایی بکات بۆ ئەو شوێنەی کە ماددە ونبووەکەی لێیە بە بەکارهێنانی کامێرای مۆبایلە هۆشمەندەکانەوە.
دۆزینەوەیەکی ئاسان بۆ هەر شتێکی وون بوو
بەرهەمی گالاکسی SmartTag+ ، وەک نوێترین وەشانی زنجیرەی Galaxy SmartTag ی سامسۆنگ، دەتوانێت پەیوەست بکرێت بە هەر شتێک کە ڕۆژانە بەکاری دەهێنیت، وەک جانتای شان یان کلیل، بۆ ئەوەی بتوانیت بە وردی و بە ئاسانی شوێنی بدۆزیتەوە لەگەڵ خزمەتگوزاری “هۆشمەند دۆزینەوەی شتەکان SmartThings Find” لەسەر ئامێری گالاکسی.

لەڕێگەی بینینەوە شوێنی شتەکانت دیاری بکە بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای Finder AR ی نوێ
لەگەڵ ئەوەی بەرهەمی (Galaxy SmartTag+) بە تەکنەلۆژیای بلوتوسی کەم ووزە ( (BLEو تەکنەلۆژیای مەودای زۆر فراوان (UWB) بەهێزکراوە، ئێستا دەتوانیت بە تەکنەلۆژیای ڕاستی گریمانەییAR)) بەکاربێنیت بۆ دۆزینەوەی شتە ونبووەکانت. لەگەڵ ڕووکارێکی ئاسان بۆ بەدواچوون لەسەر مۆبایلە هۆشمەندەکەت کە ئامادەکراوە بە تەکنەلۆژیای مەودای زۆر فراوان، وەک مۆبایلەکانی+Galaxy S21 یان S21 Ultra، دەتوانیت پشت بە تەکنەلۆژیای ڕاستی گریمانەییAR)) ببەستیت بۆ ئەوەی بیبینیت چەند لە Galaxy SmartTag+ ی خۆتەوە دووریت، و بە ئاراستەی ڕێنمایت بکات. کاتێک نزیک بوویتەوە لە شوێنی تاگەکە، دەتوانیت وابکەیت دەنگێکی بەرز بەرهەم بهێنێت تا تەنانەت ئەگەر ئەو شتەی بەدوایدا دەگەڕێیت لە ژێر قەنەفە بێت، هیچ کێشەیەکت نەبێت لە دۆزینەوەی.
کی جی کیم، جێگری سەرۆکی جێبەجێکار و سەرۆکی بەشی توێژینەوە و گەشەپێدانی مۆبایل و سەرۆکی یەکەی چالاکییەکانی پەیوەندی مۆبایلی لە کۆمپانیای “سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان” ، ڕایگەیاند:”تەکنەلۆژیای مەودای زۆر فراوان UWB جیاوازییەکی ڕاستەقینەی لەم بوارەدا دروست کردووە، کە وادەکات زۆر بە وردی شوێنی شتەکان دیاری بکرێت . بۆ ئەمەش بەردەوام دەبین لە فراوانکردنی مەودای بەکارهێنانی ئەم تەکنەلۆژیایە لە ڕێگەی سیستەمی ژینگەیی بۆ ئامێرەکانی “گالاکسی” و دۆزینەوەی ڕێگای نوێ بۆ سوود وەرگرتن لەم تەکنەلۆژیایە بۆ یارمەتیدان و ئاسانکردنی ژیانی ڕۆژانەی خەڵکی” .
شوێنی تاگەکە دیاری بکە ئەگەر دووریش بێت
بەرهەمی Galaxy SmartTag+ هەروەها یارمەتی باشتر سوودوەرگرتن لە توانا بەهێزەکانی “هۆشمەند دۆزینەوەی شتەکان SmartThings Find” دەدات، کە ڕێگەت دەدات بە دیاریکردنی شتەکان لەسەر نەخشە، تەنانەت ئەگەر زۆر لە خۆتەوە دووربن، چونکە ئامێرەکە تەکنەلۆژیای بلوتوسی کەم ووزە (BLE) و هێزی تۆڕی ئامێری گالاکسی بەکاردەبەن. بەکارهێنەران دەتوانن شتە ونبووەکانیان بدۆزنەوە بە بەشداریکردنیان لە ئەپلیکەیشنی SmartThings، بە ئامانجی ئەوەی مۆبایلە گالاکسیە هۆشمەندەکانیان یان تابلێتەکانیان بتوانن یارمەتی کەسانی تر بدەن شتە ونبووەکانیان بدۆزنەوە. هەر کات وونبوونی شتێک یان ئامێرێکت بە SmartThings Find گەیاند، هەر ئامێرێکی گالاکسی کە لەم خزمەتگوزارییەوە هاوبەش کراوە دەتوانێت سێرڤەری ئەپلیکەیشنی SmartThings ئاگادار بکاتەوە دەربارەی شوێنەکەی، دوای ئەوە ئاگانامەت پێدەگات. هەموو داتاکان و زانیاریەکانی ناو SmartThings Find کۆدکراوە و پارێزراوە، بۆیە شوێنی تاگەکە تانها بۆ خۆت ئاشکرا دەبێت و کەسێکی تر ناتوانێت بیزانێت.

لە دوورەوە کۆنترۆڵی ئامێرە هۆشمەندەکانت بکە بە تەنها بە یەک کرتە
زیاتر لەوە، سوودەکانی بەرهەمەکانی Galaxy SmartTag+و SmartTag سنووردار نین بە تەنها بۆ دیاریکردنی شتە وونبوەکان. بەڵکو ئەگەر لەبیرت چوو گڵۆپی ژووری نووستنەکەت بکوژێنیتەوە و ماڵت بەجێ هێشت، دەتوانیت هەر کامیان بەکار بهێنیت بۆ کوژاندنەوەی گڵۆپەکە لە دوورەوە.و لەگەڵ ئەپلیکەیشنیSmartThings، دەتوانیت کردارە جیاوازەکان هەڵبژێریت بۆ ئەوەی تاگەکە بۆت ئەنجام بدات بەتەنها کاتێک دوگمەی تاگەکە دادەگریت.

بەرهەمی (Galaxy SmartTag+)لە 16ی نیسانەوە بەردەست دەبێت لە بازاڕەکان دا، وکاردەکات بە بەکارهێنانی خزمەتگوزاری SmartThings Find لەسەر ئەپلیکەیشنی SmartThin
Top