میوەیەكی بەشێوەو تامی جیاواز

میوەیەكی بەشێوەو تامی جیاواز
هەموو كات میوە و درەختە جیاوازەكان بوونیان هەبووە, بەڵام ئەوەی كە وای كردووە بەشێك لە خەڵكی یەكەم جاری بێت لە بینینی ئەوەیە كە ڕەنگە لە ناوچەكەیدا بوونی نەبێت بە هۆی نالەباری كەشوهەوا و نەشیاوی ناوچەكە بۆ چاندنی ئەو درەختە .

ئەم میوەیە كە لە وێنەكاندا دەردەكەوێت, قەبارەی بچوكە بەڵام شێوەی دەرەوەی بە شووتی و لەناوەوە شێوەی بە خەیار دەچێت, بەڵام ئەوەی كە جیاوازییەكی دیكەی بۆ ئەم میوەیە درووست كردووە ئەوەیە كە تامەكەی تورشە .

(melothria scabra) كە ناوی ئەم میوەیە, چەند ناوێكی دیكەی هەیە وەك كوكامیلۆن و ساندیتا و خەیاری توورشی مەكسیكی و پیپكوین و چەند ناوێكی دیكە, وڵاتی مەكسیك و بەشی ناوەڕاستی ئەمریكا ناوچەی سەرەكی ئەم درەختەیە .
Top