شاناز زاهیر و نەوید زەردی دووەم دوێتیان بڵاوكردەوە

شاناز زاهیر و نەوید زەردی دووەم دوێتیان بڵاوكردەوە
بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز, هەدوو هونەرمەندی گۆرانیبێژ (شاناز زاهیر و نەوید زەردی) گۆرانییەكی نوێیان لەژێر ناونیشانی (كوردە) بڵاوكردەوە .

گۆرانی "كوردە" دوێتێكی نوێی ئەم دوو هونەرمەندەیەو بەشێوەی شادی و هەڵپەڕكێ بەرهەم هاتووە, نەوید زەردی بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ لە چانێڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتیوب بڵاویكردەوە .

نەوید زەردی خۆی ئاوازی گۆرانییەكەی ئامادەكردووە, هەروەها "مازیار فایەق" و نەوید بەهاوبەشی تێكستەكەیان نووسیوەتەوە, گۆرانی "كوردە" دووەم دوێتی شاناز زاهیرو نەوید زەردییە, لەدوای گۆرانی (شەرم مەكە) كە لە مانگی شوباتی ڕابردوو بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاویان كردەوە .
Top