وادەی نمایشكردنی فرێندز نزیكبووەتەوەو چەند ئەستێرەیەك دەبنە میوانی ئەم ئەڵقەیە

وادەی نمایشكردنی فرێندز نزیكبووەتەوەو چەند ئەستێرەیەك دەبنە میوانی ئەم ئەڵقەیە
سەرەڕای مەترسی لە بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆناو دواخستنی كارەكان بۆ چەند جارێك, كۆتایی بەكاری وێنەگرتنی ئەڵقە تایبەتەكەی زنجیرە درامای كۆمیدی و كۆمەڵایەتی(friends) هات .

دوای چاوەڕوانییەكی زۆر, (Hbo Max) وادەی نمایشكردنی ئەڵقە نوێیەكەی فرێندزی ڕاگەیاند كە بڕیارە لە 27/5/2021 نمایش بكرێت .

(Hbo Max) لە تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتیوب تیزەری ئەم ئەڵقە نوێیەی بڵاوكردەوە كە ماوەكەی 40 چركەیە و تەنها فۆكسی خستووەتە سەر ئەكتەرە سەرەكییەكانی فرێندز, كە ئەم كورتە ڤیدیۆیەش لە ماوەی كەمتر لە 24 كاتژمێر زیاد لە 2.5 ملیۆن بینەری هەبوو .

بەپێی ئەو هەواڵانەی لە ڕۆژنامە جیهانییەكانەوە بڵاوبوووەتەوە, هەر وەكو پێشوو ئەم ئەڵقە نوێیەی زنجیرەی فرێندس میوانداری چەند كەسایەتییەكی و ئەستێرەی جیهانی دەكات .

بڕیارە لە ئەڵقەی نوێی "فرێندز" ژمارەیەك كەسایەتی میوانداری بكرێت و بەشداری تێیدا بكەن لەوانەش ئەكتەرو ئەستێرەی پۆپی ئەمریكی (لەیدی گاگا) و خانمە مۆدێڵ و ئەكتەری بەریتانی (كارا دێلیڤین) و گۆڵكارو ئەستێرەی بەریتانی (دەیڤید بێكهام) و چالاكوانی پاكستانی و براوەی خەڵاتی نۆبل(مالالا یوسفزای) و گروپی (BTS)ی كۆریای باشوور .

هەروەها (ئێلیوت گوڵد- جێمس كۆردن- تۆم سێڵك- ریس ویزەرسپون- مینی كاڵینگ- سیندی كراوفۆرد- جاستن بەیبەر) و چەند ئەكتەرو كەسایەتی دیاری جیهانی لە ئەڵقە نوێیەكەی زنجیرەی فرێندز دەردەكەون .
Top