چۆپی فەتاح ڤیدیۆ كلیپێكی نوێی بڵاوكردەوە

چۆپی فەتاح ڤیدیۆ كلیپێكی نوێی بڵاوكردەوە
خانمە هونەرمەندی كورد(چۆپی فەتاح) گۆرانییەكی نوێی بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە .

ئەمڕۆ شەممە 15/5/2021 چۆپی فەتاح لە چانێڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتیوب گۆرانییەكی نوێی بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە, گۆرانی (تۆ منت نەناسی) كە نوێترین بەرهەمی ئەم خانمەیە, گۆرانیبێژو ئاوازدانەر (زیاد ئەسعەد) ئاوازو هۆنراوەكەی ئامادەركردووە, هەروەها "ئاریوس حەمە سەعید" كاری میوزیك و دابەشكردنی بۆ گۆرانییەكە ئەنجامداوە .

شایەنی باسە..لە هەفتەی ڕابردوو چۆپی فەتاح لە میانی چاوپێكەوتنێكیدا لە تۆڕی میدیایی (ڕووداو) چەند زانیارییەكی دەربارەی كارە هونەرییەكانی خستەڕوو, هەروەها چۆپی ئاماژەی بەئەوەدا كە بەم نزیكانە بەرهەمێكی گۆرانی بڵاودەكاتەوە كە هونەرمەند(زیاد ئەسعەد) ئاوازەكەی ئامادەكردووە, وە جگە لەم گۆرانییە بەرهەمێكی دیكە هەیە كە ئەوەشیان هەر ئەو هونەرمەندە ئاوازەكەی بۆ ئاماكردووە .
Top