مه‌عسوم: ماوه‌ی دانیشتنی یه‌كه‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له 13 ی ئه‌م مانگه كۆتایی دێت
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌رۆكی كاتی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق فوئاد مه‌عسوم رایگه‌یاند هه‌فته‌ی داهاتوو بانگهێشتی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ دووباره ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی دانیشتنی دووه‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا مه‌عسوم ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ته‌مه‌نی ده‌ستووری دانیشتنی یه‌كه‌می په‌رله‌مان له 13 ی ئه‌م مانگه كۆتایی دێت.
مه‌عسوم جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه ههردرێژكردنهوهیهك دوای 13 ی تهمموز پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره، چونكه ده‌ستوور رێگه‌ی داوه دوای دانیشتنی یه‌كه‌می په‌رله‌مان به ماوه‌ی مانگێك ده‌بێت سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێ.
ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه ئاماده‌بوون و نه‌بوونی ئه‌نامانی په‌رله‌مان په‌یوه‌ندی به خۆیان و كوتله‌كانه‌وه هه‌یه بهلاَم گرێنه‌دانی دانیشتنه‌كه ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره.
جێی باسه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێردراوی عێراق یه‌كه‌م دانیشتنی خۆی له 14 ی حوزه‌یران گرێدا و تێیدا په‌رله‌مانتارانی نوێ سوێندی ده‌ستووریان خواردوو دانیشتنه‌كه‌ش له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتاری سه‌ر به‌كوتله‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانی فوئاد مه‌عسوم به‌و پێیه‌ی به‌ته‌مه‌نترین په‌رله‌مانتاربوو سه‌رۆكایه‌تی كرا.