پەرلەمانی عێراق یەکەم دانیشتنی وەرزی نوێی یاسادانان ساز دەکات

پەرلەمانی عێراق یەکەم دانیشتنی وەرزی نوێی یاسادانان ساز دەکات
پەرلەمانی عێراق یەکەم دانیشتنی ئاسایی وەرزی نوێی یاسادانان، ساز دەکات.

بڕیارە کاتژمێر 1ـی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 20-4-2021، پەرلەمانی عێراق دانیشتنی ئاسایی ژمارە 1ـی وەرزی یاسادانانی دووەم لە ساڵی یاسادانانی سێیەمی خولی چوارەمی هەڵبژاردنی خۆی، ساز بکات.

بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە:

- دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای پەسەندکردنی رێککەوتننامەی گواستنەوەی ئاسمانی لە نێوان عێراق و سعودیە

- دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای پەسەندکردنی رێککەوتننامەی دوورکەوتنەوە لە جیاوازیی باج و خۆزدزینەوە لێی لەنێوان عێراق و کوێت

- دەنگدان لەسەر پێشنیازەیاسای یانە وەرزشییەکان

- خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای بیمەی کۆمەڵایەتی و خانەنشینیی کرێکاران

- خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای ئامار و رێکخستنی داتا جوگرافییەکان







باسنيوز
Top