شەش کارمەندی ئەمنی و سەربازی عێراقی بە تەقینەوە کوژران و بریندار بوون

شەش کارمەندی ئەمنی و سەربازی عێراقی بە تەقینەوە کوژران و بریندار بوون
شەش کارمەندی ئەمنی و سەربازی سوپای عێراق بە تەقینەوەی بۆمب، کوژران و بریندار بوون.

فەلاح محەمەد، ئەفسەری پۆلیس لە شارەدێی گوڵاڵە، راگەیاند: درەنگانی شەوی سێشەممە 20-4-2021، لە نێوان شاری خانەقین و گولاڵە و لەنزیك پردی حەلوان، بۆمبێكی چێندراو بەهێزەكانی لیوای 19ی سوپای عێراقیدا تەقییەوە.

بە گوتەی فەلاح محەمەد، بەهۆی ئەو تەقینەوەیە سەربازێک گیانی لەدەست دا و سێ سەربازی دیکەش بریندار بوون.

هەروەها عەمید كاهن محەمەد، بەرێوەبەری پۆلیسی شارۆچكەی ئامرلی، راگەیاند: شەوی سێشەممە 20-4-2021، لەنزیك سێڕیانی رێگەی ئامرلی - عوزێم - حەمرین، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراو، دوو کارمەندی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق گیانیان لەدەست دا.

عەمید کاهن محەمەد ئاماژەی بەوەش کرد، کە دوو کارمەندەکە لەمیانەی ئۆپەراسیۆنێکی لێگەڕان بەدوای چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، بەهۆی تەقینەوەکەوە گیانیان لەدەست داوە.







باسنیوز
Top