لێژنەی دارایی: سێ پێشنیاز بۆ بودجەی ساڵی داهاتووی عێراق هەن

لێژنەی دارایی: سێ پێشنیاز بۆ بودجەی ساڵی داهاتووی عێراق هەن
ئەندامێکی لێژنەی دارایی لە پەرلەمنی عێراق باسی سێ پێشنیاز بۆ دیاریکردنی بودجەی ساڵی داهاتوو، دەکات.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، محەمەد شەبەکی، ئەندامی لێژنەکە رایگەیاندووە: هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق لە 10-10-2021 بەڕێوە دەچێت و ”رەنگە“ پێکهێنانی حکوومەتیش بۆ مانگی 4ـی 2022 دو بکەوێت.

محەمەد شەبەکی هەروەها رایگەیاندووە: بەهۆی ئەگەری دواکەوتنی پێکهێنانی حکوومەت، ناتوانرێ پرۆژەیاسای بودجە بۆ ساڵی 2022 ئامادە بکرێت و پەسەند بکرێت، بۆیە سێ پێشنیاز بۆ بودجەی ساڵی داهاتوو هەیە، کە بریتین لە؛

- پشتبەستن بە یاسای بودجەی ساڵی 2021

- دیاریکردنی یاسای بودجەی ساڵی 2021 بۆ ساڵەکانی 2022 و 2023.

- پشتبەستن بە خەرجکردنی پارە بەپێی بنەمای یەک مانگی بودجەی 2021 بۆ هەر مانگێکی 2022.

ئەو ئەندامەی لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، کە پێشنیازی ”دیاریکردنی یاسای بودجەی ساڵی 2021 بۆ ساڵەکانی 2022 و 2023“ لەلایەن ژمارەیەک پەرلەمانتار و کوتلەی سیاسی دراوەتە لێژنەی دارایی.






باسنيوز
Top