لە دوو کەیسی گەندەڵیدا لە کەربەلا پارەیەکی زۆری حکوومەت و خەڵک دەدزرێت

لە دوو کەیسی گەندەڵیدا لە کەربەلا پارەیەکی زۆری حکوومەت و خەڵک دەدزرێت
دەستەی ده‌ستپاکیی عێراق ئاشكرای کردووە لە دوو کەیسی گەندەڵیدا لە پارێزگای کەربەلا، پارەیەکی زۆری حکوومەت و خەڵک دزراوە.

ئه‌مڕۆ چوارشەممە 21/4/2021، دەستەی ده‌ستپاکیی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ، ئاشکرای کردووە لە فەرمانگەی تۆماری خانوبەرەی کەربەلا، گەندەڵییەک ئاشکرا بووە و تێیدا هاتووە: "فەرمانبەرێک تۆماری موڵکی حکوومی ساختە کردووە و بەناوی کەسێکەوە کراوە".

دەستەی ده‌ستپاکیی عێراق لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەشی خستووەتە ڕوو: "دوو تۆماری موڵک فرۆشراون، کە بەهای ئەو دوو موڵکە یەک ملیار و 245 ملیۆن دیناره، فەرمانبەرێکی ساختەکاریش دەستگیر کراوە".

لە لایەکی دیکەشەوە دەستەی ده‌ستپاکیی عێراق ئاشکراشی کردووه: "لە کەربەلا لە فەرمانگەی پۆستە، فەرمانبەرێک دەستگیر کراوە کە لەڕێگەی ساختەکردنی واژۆوە، پارەیەکی زۆری لە هەژماری زۆرێک لە هاووڵاتییاندا بردووە".

پێشتر، محەمەدئەمین فارس، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: "گەندەڵی هەموو دامودەزگاكانی عێراقی گرتووه‌تەوە، بەتایبەت ئەو شوێنانەی پارە و داهاتی گشتییان تێدایە، ئەگەر ئەو گەندەڵییە گەورانە نەبوونایە، ئێستا دۆخی عێراق بەم رۆژە نەدەگەیشت".










باسنیوز


Top