عێراق.. ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا یەک ملیۆن کەسی تێپەڕاند

عێراق.. ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا یەک ملیۆن کەسی تێپەڕاند
وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا 8 هەزار و 696 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

ئەمڕۆ چوارشەممە 21/4/2021، وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکەیدا رای گەیاندووە، لە 24 کاتژمێری رابردوو 8 هەزار و 696 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە و 6 هەزار و 382 کەسیش چاکبوونەتەوە، 38 کەسیش گیانیان لە دەست داوە و کۆی گشتیی تووشبووانیش گەیشتە یەک ملیۆن و هەزار و 854 کەس.

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو کە لە کۆی گشتیی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە 877 هەزار و 309 کەس چاک بوونەتەوە و 15 هەزار و 98 کەسیش گیانیان لە دەست داوە.

بەپێی ئەو ئامارانەی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاو دەکرێنەوە، عێراق پێشەنگی وڵاتە عەرەبییەکانی گرتووە.











باسنيوز

Top