پەرلەمانی عێراق ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی مووچەی سێ سەرۆكایەتییەكە بڵاو كردەوە

پەرلەمانی عێراق ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی مووچەی سێ سەرۆكایەتییەكە بڵاو كردەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی بڕی مووچەی هەرسێ سەرۆكایەتیی پەرلەمان، سەرۆكایەتیی كۆمار و سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی حكوومەتی فیدراڵیی عێراق بڵاو كردەوە.

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە ڕوونكردنەوەكەیدا ڕەتی كردووەتەوە هیچ لێدوانێكیان لەبارەی بڕی مووچەی سەرۆكی پەرلەمان، سەركۆمار و سەرۆكی حكوومەت دابێت.

لە ڕوونكردنەوەكەدا ئاماژەش بەوە دراوە كە چەند میدیایەكی عێراقی بەبێ بنەما، هەواڵێكیان بە ناوی لیژنەی دارایی پەرلەمان بڵاو كردووەتەوە و تیایدا هاتووە گوایە باسیان لە بڕی مووچەی هەرسێ سەرۆكەكانی عێراق كردووە و هەریەكەیان مانگانە بڕی ٨٠ ملیۆن دیناری عێراقی وەردەگرن.

لیژنەكە دووپاتی كردووەتەوە كە ئەم هەواڵە بێ بنەمایە و هەریەك لە سەرۆكەكانیش مانگانە زیاتر لە ٢٠ ملیۆن دیناری عێراقی وەرناگرن.





باسنيوز
Top