جێگری سەرۆکی حکوومەتی رووسیا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆ دەبێتەوە

جێگری سەرۆکی حکوومەتی رووسیا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆ دەبێتەوە
جێگری سەرۆکی حکوومەتی رووسیا لە سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆ دەبێتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە: یوری بۆریسۆڤ، جێگری سەرۆکی حکوومەتی رووسیا ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 21-4-2021 بە سەردانێکی فەرمی، گەیشتە بەغدا.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە، کە یوری بۆریسۆڤ سەرۆکی لایەنی رووسییە لە لێژنەی هاوبەشی هاوکاریی عێراقی - رووسی.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی (RT)ی رووسی، بۆریسۆڤ ئەمڕۆ پێنجشەممە لەگەڵ فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و سێ سەرۆکایەتییەکەی ئەو وڵاتە، کۆ دەبێتەوە.





باسنیوز
Top