لە عێراق 30 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا

لە عێراق 30 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا
وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا 8 هەزار و 450 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 22/4/2021، وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رای گەیاندووە، لە 24 کاتژمێری رابردوو 8 هەزار و 450 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە و 6 هەزار و 872 کەسیش چاکبوونەتەوە، 30 کەسیش گیانیان لە دەست داوە و کۆی گشتیی تووشبووانیش گەیشتە یەک ملیۆن و 10 هەزار و 304 کەس.

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو کە لە کۆی گشتیی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە 884 هەزار و 181 کەس چاک بوونەتەوە و 15 هەزار و 128 کەسیش گیانیان لە دەست داوە.

بەپێی ئەو ئامارانەی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاو دەکرێنەوە، عێراق پێشەنگی وڵاتە عەرەبییەکانی گرتووە.












باسنيوز


Top