سه‌در هۆشداری ده‌داته‌ ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه‌ هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان

سه‌در هۆشداری ده‌داته‌ ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه‌ هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان

رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در رایگەیاند، هه‌ندێك لایه‌ن به‌ هێرشكردنه‌ سەر هێزەکانی هاوپەیمانان ده‌یانه‌وێت ئاسایشی عێراق تێكدبده‌ن تا هه‌ڵبژاردنی داهاتوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌، هۆشداریش دەدات لەوەی به‌و هێرشانه‌ مانه‌وه‌ی هێزه‌ بیانیه‌كان درێژتر ده‌بێته‌وه‌.


چەند لایەنێک بە چەندین هۆكار بەنیازن ئارامی و ئاسایشی عێراق تێکبدەن
موقتەدا سەدر، رێبه‌ری رەوتی سەدر لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، "چەند لایەنێک بە چەندین هۆكار بەنیازن ئارامی و ئاسایشی عێراق تێکبدەن و هێرشده‌كه‌نه‌ سه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان، به‌ڵام به‌و هێرشانه‌ مانه‌وه‌ی هێزه‌ بیانیه‌كان درێژتر ده‌بێته‌وه‌".


ئامانج له‌و هێرشانه‌ی كه‌ ملیشیاكان ده‌یكه‌ن دواخستنی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئامانج له‌و هێرشانه‌ی كه‌ ملیشیاكان ده‌یكه‌ن دواخستنی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌، یاخود دەیانەوێت هەڵیبوەشێننەوە و ئەنجامنەدرێت.
پێویسته‌ ئێستا په‌نا ببیه‌نه‌ بەر ئاشتی و سه‌قامگیری
سه‌در په‌یامێكیشی ئاڕاسته‌ی گه‌لی عێراق کردوە و نوسیویەتی، "گه‌لی عێراق، به‌س نیه‌ شه‌ڕ و جه‌نگ و كوشتن و ده‌ربه‌ده‌ری، پێویسته‌ ئێستا په‌نا ببیه‌نه‌ بەر ئاشتی و سه‌قامگیری، كه‌ چه‌كی تێدا نه‌بێت و وڵاتمان نه‌بێته‌ گۆڕه‌پانی ململانێ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان".


بنه‌مای خۆشگوزه‌رانی و برایه‌تی له‌ عێراق دوركه‌وتنه‌وه‌یه‌ له‌ شه‌ڕ و جه‌نگ و یه‌كتر بچوكردنه‌وه‌
رێبه‌ری رەوتی سەدر باسی له‌وه‌شكردوە، "بنه‌مای خۆشگوزه‌رانی و برایه‌تی له‌ عێراق دوركه‌وتنه‌وه‌یه‌ له‌ شه‌ڕ و جه‌نگ و یه‌كتر بچوكردنه‌وه‌، ناكۆكیه‌كان و خزمه‌تكردنی گه‌له‌كه‌مان به‌ موشەكبارانكردنی هێزەکانی بیانی لەلایەن میلیشیاکانەوە دۆخی عێراق ناگۆڕدرێت".




خه‌ندان
Top