هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا کەم دەبێتەوە

هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا کەم دەبێتەوە
ئیدارەی ئەمریکا بڕی هاوردەی نەوت ئاشکرا دەکات و دەردەکەوێت بڕی هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەو وڵاتە، بەرز بووەتەوە.

ئەمڕۆ شەممە 24-4-2021، ئیدارەی وزەی ئەمریکا بڕی هاوردەی نەوتی لە وڵاتانەوە بۆ وڵاتەکەی، لە ماوەی هەفتەی رابردوودا، ئاشکرا کردووە.

زانیارییە بڵاوکراوەکانی ئیدارەکە ئاماژە بەوە دەکەن، کە لە هەفتەی رابردوودا، تێکڕای هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا 34 هەزار بەرمیلی رۆژانە بووە، کە لەچاو هەفتەی پێشتر، بڕی هەناردەی نەوتی عێراق بە تێکڕای 189 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە، کەم بووەتەوە.

هاوردەی نەوتی ئەمریکا لە هەفتەی رابردوودا:

- دوو ملیۆن و 901 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە کەنەدا

- 451 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە مەکسیک

- 385 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە سعودیە

- 266 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە رووسیا

- 172 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە ئیکوادۆر

- 129 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە بەرازیل

- 111 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە کۆڵۆمبیا

- 71 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە نایجیریا

- 34 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە عێراق






باسنيوز
Top