ژمارەی قوربانییانی خۆپیشاندانەکەی بەغدا گەیشتە 10 کەس
خۆپیشاندانەکە شەوی هەینی 23-4-2021 لە گەڕەکی وەحدە دەستی پێکرد و تێیدا هاووڵاتییان ناڕەزایی خۆیان لە کەمیی کاتەکانی پێدانی کارەبا، نیشان دا.
بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان لە میدیا عێراقییەکان، خۆپیشاندەرێک بەهۆی شێلانی بەئۆتۆمبێل لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، گیانی لەدەست داوە و نۆی دیکەش برینداربوون، کە دەگوترێ دوو لە بریندارەکان کارمەندی هێزە ئەمنییەکانن.
باسنيوز