لە عێراق 43 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا

لە عێراق 43 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا
وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا 6 هەزار و 967 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

ئەمڕۆ شەممە 24/4/2021، وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رای گەیاندووە، لە 24 کاتژمێری رابردوو 6 هەزار و 967 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە و 6 هەزار و 959 کەسیش چاکبوونەتەوە، 43 کەسیش گیانیان لە دەست داوە و کۆی گشتیی تووشبووانیش گەیشتە یەک ملیۆن و 25 هەزار و 288 کەس.

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو کە لە کۆی گشتیی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە 897 هەزار و 966 کەس چاک بوونەتەوە و 15 هەزار و 217 کەسیش گیانیان لە دەست داوە.

بەپێی ئەو ئامارانەی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاو دەکرێنەوە، عێراق پێشەنگی وڵاتە عەرەبییەکانی گرتووە.













باسنيوز


Top