وەزارەتی دارایی عێراق: سبەی دەست بە جێبەجێكردنی یاسای بودجە دەكرێ

وەزارەتی دارایی عێراق: سبەی دەست بە جێبەجێكردنی یاسای بودجە دەكرێ
وەزارەتی دارایی عێراق داوا لە یەکەی خەرجیی سەرجەم وەزارەتەکان دەکات سبەی سەردانیان بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی ڕێنوێنی و زانیاریی پێویست بۆ جێبەجێکردنی یاسای بودجەی ساڵی 2021.

نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی وەزارەتی دارایی عێراق، لە ڕاگەیاندراوێکدا کە ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 25/4/2021 دەری کردووە، جەخت دەکاتەوە کە تانەدان لە بڕگەکانی بودجە جێبەجێکردنەکەى دواناخات.

لە ڕاگەیاندراوەکەی وه‌زاره‌تی دارایی عێراقدا هاتووه‌: "ڕێنوێنیی جێبەجێکردن تەواو بووە، سبەی دووشەممە وەزارەت و دەستەکان سەردانی دارایی بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی ڕێنوێنی و زانیاریی پێویست بۆ جێبەجێکردنی یاسای بودجەی ساڵی 2021 و ڕێنوێنیی بودجه‌ی پلانبۆدانراو بۆ كه‌رتی گشتی و ده‌سته‌ و كۆمپانیاكان.

وەزارەتی دارایی ڕوونیشی کردووه‌تەوە هەموو ڕێنوێنییەکان تەواو بوونە و دەست بە جێبەجێکردنی بڕگەکانی بودجە دەکرێ.













باسنيوز


Top